بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم همەتی سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران وتی: سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان بە چاودێری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵدان کە پەتای کۆرۆنا بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت و بۆ ئەمەش تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 24 ملیۆن ژەمە ڤاکسێن لە لایەن مانگی سوورەوە هاوردە کراوە.
ناوبراو وتی کە لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوو 76 ملیۆن و 390 هەزار ژەمە ڤاکسێنی سینۆفارم هاوردەی ئێران کراوە.
همەتی وتی کە تا ئێستا لە سەدا 75 ی ئێرانییەکان ڤاکسێنی کۆرۆنایان بەکار هێناوە./.