بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە مەترسی مردنی ملیۆنان کەس بە هۆی قاتوقوڕییەوە هۆشدارییدا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە 41 ملیۆن مرۆڤ لە 43 وڵات تەنیا یەک هەنگاویان تا قاتوقوڕی ماوە، ڕێگری لەم قەیرانە بژاردەیەکە، هیچ کاتێک بۆ لەدەستدان نەماوە.
لە ئێستادا دژوارترین دۆخی مرۆڤی لە یەمەنە کە تێیدا بە ملیۆنان کەسی سڤیل بە هۆی کاریگەرییەکانی شەڕەوە مەترسی قاتوقوڕی و مردنیان لە سەرە.
دەیڤید گریسلی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن بەم دواییانە هۆشداریی دابوو کە بە تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بە سەر شەڕی یەمەن، 20 ملیۆن کەس، واتە دوو لە سەر سێی دانیشتووانی ئەم وڵاتە، پێویستیان بە هاوکاری هەیە./.