No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پەیوەندیە گشتیەکانی کورتە فیلمی «سنگبال» لە دەرهێنانی ئەمین سەحرایی لە نوێترین بەشدار بوونی نێو دەوڵەتی خۆیدا بوو بە بەربژێری خەڵاتی گەورەی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی هانووفری ئەڵمانیا.
ئەم فیلمەلە نێوان سێ هەزار و سێسەد فیلم هەڵبژێردراوە و بە نوێنەرایەتی ئێران لە گەڵ دەرهێنەرانی 32 وڵاتی تر وەک ئەمریکا، کەنەدا، بەلجیکا، ڕووسیا و… دەکەوێتە کێبڕکێ.
فێستیڤاڵی فیلمی هانووفر هەموو ساڵێک بە ئامانجی دۆزینەوەی بەهرە تازەکان لە جیهاندا، بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵ فیلمە هەڵبژێردراوەکان لە 22 تا 28ی نۆڤەمبەر لەم فێستیڤاڵە ئەڵمانیەدا دەکەونە کێبڕکێ.
فیلمی«سنگبال» لە نووسین و دەرهێنانی ئەمین سەحرایی پێشتر خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی زۆری وەرگرتوە وەک خەڵاتی باشترین سیناریۆی «دارالفنون» لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.
چیرۆکی فیلمی«سنگبال» هێمای ئەو مرۆڤانەیە کە باڵیان لە منداڵی قرتاوە و ڕێگایەکیان بۆ هەڵفڕین نەماوە.
No Result
View All Result