جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران له سێ ڕۆژی داهاتوودا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی هه‌واڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، کێری له میانه‌ی وتارێکدا له ڕێ و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه‌کانی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی زانکۆی ئیندیانا وتی: ئه‌مریکا به سه‌رکردایه‌تی خۆی، حه‌وت وڵاتی بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی مێژوویی ناوه‌کی له ده‌وری یه‌ک کۆکرده‌وه. ئه‌م ڕێکه‌وتنه تا سێ ڕۆژی داهاتوو ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕێکه‌وتنه له ده‌ره‌نجامی دیپلۆماسی ئه‌سته‌م و دژوار به دیهات و به درێژایی دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌م ڕێکه‌وتنه به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئێمه به گه‌مارۆکان ده‌ستمان پێ‌کرد، به‌ڵام گه‌مارۆ ئامرازێک بوو نه یه‌ک ئامانج. ئێمه به ته‌نیا له ڕێگای دانوستانی ڕاسته‌وخۆ و به پشتیوانی چه‌ندین وڵاتی هاوپه‌یمان و هاوبه‌ش وه‌ک ڕووسیا و چین له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتین که به‌رپرسانی ئێرانی له سه‌ر سنوردارکردنی به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی تاران ڕه‌زامه‌ند بکه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له درێژه‌دا وتی: له ئێستادا به‌ره‌و قۆناغی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا ده‌ڕۆین و پێویسته له‌م قۆناغه‌شدا هۆشیاری و تێڕوانینی هاوبه‌شی خۆمان و ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان بپارێزین. له ئێستادا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزه و هه‌ر کێشه‌یه‌کی دیکه ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری لێ ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که به‌ره‌و ده‌سکه‌وتنی چه‌کی ناوه‌کی هه‌نگاو بنێن.
کێری له کۆتایی به‌شی یه‌که‌می وتاره‌که‌یدا وتی: ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران باشترین ڕێگا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته‌یه که ده‌رفه‌تی وه‌ها بۆ هه‌میشه وه‌لاوه نراوه و هه‌ر وڵاتێک به تایبه‌ت هاوپه‌یمانه‌کانی ئێمه له گرنگی و بایه‌خی ئه‌م ڕێکه‌وتنه تێده‌گه‌ن.
کێری له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا به چه‌ندین جار وتی که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ڕێگاکانی به‌رده‌م ئێرانی له پێناو گه‌یشتنی به چه‌کی ناوه‌کی داخستووه و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران به فه‌رمی ڕایانگه‌یاندووه که چالاکییه ناوه‌کییه‌کانی ئێران له بواری ئاشتیخوازانهدایه و هه‌وڵدان به مه‌به‌ستی ده‌سکه‌وتنی چه‌کی ناوه‌کی به پێچه‌وانه‌ی ئامۆژه‌کانی ئائینی پیرۆزی ئیسلام و بنه‌ما باڵاکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه.