بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی عبری زمانی ئیسرائیل هیۆم لە سەر زاری فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ڕایگەیاند: ئێمە ڕۆژانە لێدوانی لەم شێوەیە لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل لە لایەن بەرپرسێکی سعوودیەوە نابینین، وەک چۆن کە لە واشنتن بینرا.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند کە یەک ڕۆژ پاش کۆبوونەوەکەی فەیسەڵ بن فەرحان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ڕیاز پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە، وتی کە ئیسرائیل یارمەتیدەری ئاسایش و سەقامگیری و گەیشتن بە ئاشتی لە ناوچەکە بووە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە بە لای وڵاتەکەیەوە تاکە ڕێگای گەیشتن بە سەقامگیری تەواو لە ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستینە.
بن فەرحان ڕایگەیاندووە کە دەبێت وڵاتی فەڵەستین بە پایتەختی قودس و خاوەن دەسەڵات و سەروەری بوونی هەبێت./.