بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە کە ڕێگای درووست مسۆگەرکردنی ئیرادەی گەل و دابینکردنی دیمۆکراسییە کە عێراقییەکان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە تێچوویەکی زۆریان بەرکەوتووە و بەردەوام بەرگریشی لێدەکەن.
ناوبراو وتی کە عێراق بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت کە پێویستە هەمووان بۆ پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و ڕێگری لە هەر ناکۆکی و دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕییەک هەوڵ بدەن.
مالیکی وتی کە دڵنیاین هەمووان بە پێی ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵا بۆ گەیاندنی عێراق بەو کەناراوە پارێزراوە هەوڵ دەدەن.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای تاوتوێکردنی سەرجەم سکاڵاکانی تایبەت بە ساختەکاری و پێشێلکاریی هەڵبژاردنەکانی کرد و وتی کە ئەم پێشێلکارییانە بووەتە هۆی کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکان و دەبێت ئەو لایەنانە و خەڵک لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دڵنیا بکرێنەوە./.