بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق هەواڵی دەستبەسەرکردنی چەندین تیرۆریستی داعشی بڵاو کردووەتەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پێی زانیاری پێشوەختەی هەواڵگری و پاش وەرگرتنی موڵەتی پێویست لە لایەن دەزگای دادەوە، مەترسیدارترین شانەی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ دەستبەسەر کردووە.
ئەو شانەیە لە 6 ئەندامی داعش پێکهاتووە کە پێشتر دەستیان لە دەیان تاوانی دژ بە خەڵکی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەبووە و ئێستاش بەرپرسی دابەشکردنی دارایی داعش لە نێو خێزانە داعشەکاندا بوون.
سەرجەم بەڵگە و دارایی و چەکی ئەو شانەی داعش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بە سەردا گیراوە./.