بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی باڵا ڕایانگەیاندووە کە برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکات.
سەردانەکەی مەکگۆرک بۆ وتووێژە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.
ناوبراو سەردانی بەغدا دەکات و پاشان بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ مەسعود بارزانی و سەرکردەکانی دیکەی کورد دەگاتە هەولێر./.