بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عیماد جەمیل ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی کە ڕەنگە گۆڕانکاری گەورە لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 ڕوو بدات.
ناوبراو وتی کە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی یەک هەفتەی داهاتوودا ڕادەگەێندرێت و ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە کە گۆڕانکاری گەورە ڕوو بدات.
ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی سەرجەم سندۆقەکانی ڕەسافە کۆتایی هاتووە و سندۆقەکانی کەرخیش دەستیپێکردووە./.