بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دووەم بەیاننامەی حیزبوڵڵای لوبنان و بزوتنەوەی ئەمەل لە سەر ڕووداوەکانی پێنج شەممەی بەیروت هاتووە کە حیزبی القوات اللبنانیە بە سەرۆکایەتی سەمیر جەعجەع، دەستپێکەر و هۆکاری ڕووداوەکان بووە.
ئەو دوو لایەنەی لوبنان لە بەیاننامە هاوبەشەکەیان جەختیان کردووەتەوە کە هێرشی چەکداری بۆ سەر خۆپێشاندانی هێمنانەی خەڵک تەنیا لە ئەستۆی سەمیر جەعجەع بووە.
بەیاننامەکە داوایکردووە کە دەستە ناپاکەکانی ئەو ڕووداوە و ئەنجامدەرانی دەبێت دادگایی بکرێن و بە توندی سزا بدرێن./.