بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەواڵی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعشی لە عێراق و سوریاوە بۆ ئەفغانستان ڕاگەیاند و وتی کە ئەمەش کاریگەریی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەم دۆخە دەتوانێت ئاسایشی وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی هاوبەش بخاتە مەترسییەوە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا دۆخی ئەفغانستانی بە دژوار ناو برد و لە سەر چالاکییەکانی داعش لەم وڵاتە هۆشداریی دا.
پوتین وتی کە ئەم مەترسییە لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ دەکرێت./.