بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردوەتەی، پەرەسەندنی قەیرانی ئابوری لە ڕۆژهەڵاتی سودان بە شێوازێکە کە حکومەت زەنگی مەترسیی لە سەر کەمبوونی جیدیی پێداویستییە سەرەکییەکان و ئەم قەیرانە لێداوە. بە وتەی دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی سودان، نرخی نان لەم ناوچەیە 7 هێندە زیادی کردووە و هەر نانێک بە 35 پۆندی سودان دەفرۆشرێت.
ڕادیۆ نێودەوڵەتی سودان ڕایگەیاندووە کە سەدان کەس لە هۆزی بیجا وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر دۆخی سیاسی و ئابوری، ڕێگای سەرەکی بەندەری سودان و فڕۆکەخانەکانی نزیک کەناراوەکانی دەریای سوریان داخستووە.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕادیۆ فەرەنسادا هاتووە کە لە خەرتومی پایتەختی سودان قەیرانی کەمبوونی نان هەیە و پاشەکەوتی گەنمی ئەم وڵاتە بەرەو کۆتایی دەڕوات.
ئیسام ئاکاشا نوێنەری یەکێتی نانەواخانەکانی سودان لە خەرتوم ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 80 ی ئاردی پێویستی ئەم وڵاتە لە ڕێگای بەندەری سودانەوە هاوردە دەکرێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕۆژهەڵاتی سودان دەروازەی گەیشتن بە جیهانی دەرەوەیە. شەکر، بەنزین، گاز و دەرمان هاوردەیان ڕاگیراوە، پێویستە حکومەت بەپەلە هەنگاوی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە هەڵبگرێت، وڵات بەرەو بشێوەی تەواو دەڕوات.
عومەر بەشیر لە ساڵی 1989 دەسەڵاتی سودانی بە دەستەوە گرت کە لە پاش بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی خەڵکی خەرتوم و ژمارەیەکی دیکە لە ویلایەتەکانی ئەم وڵاتە بە هۆی گرانی و دۆخی نالەباری ئابورییەوە لە 11 ی نیسانی 2019 بە کودەتایەک دەستبەسەر کرا و حکومەتێکی ڕاگوزەری نزیک لە سعوودیە و ئیمارات بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا حەمدوک حکومی سودان دەکات./.