بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئامادەیی تەواوی خۆیی بۆ پاراستنی ئەم وڵاتە و پرۆسەی سیاسی لە پێناو دەستەبەرکردنی کەرامەتی گەل و سەروەری عێراق ڕاگەیاند.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ئاشکرابوون و دۆزینەوەی بەڵگەکان لە سەر ئەو ساختەکارییە، بە ئاشکرا شکست و شیاونەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پیشان دەدات.
خۆڕاگری عێراق هەروەها جەختیکردووەتەوە کە لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان بۆ هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی هیچ درەنگ ناکات و ئەو پیلانانە تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە گەلی عێراق دەبێت ڕێگری لە مسۆگەربوونی پیلانگێڕییەکانی دوژمنان بکەن./.