بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە وتارێکدا بە ئاماژە بە سەرکەوتنی کاندیدەکانی ئەم ڕەوتە، جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا کردەوە.
سەدر وتی کە لەمڕۆوە گەندەڵی و گەندەڵکاران شوێنیان لە عێراقدا نابێت.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ ڕۆژی عێراق، ئیرادە و سەقامگیرییە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی کە داوا لە سەرجەم باڵیۆزخانە بیانییەکان دەکەین لە کاروباری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و هەروەها پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستێوەردانیان نەبێت.
وتیشی کە عێراق، عێراقی مەرجەعیەت و حەکیمانە و لە بۆچوونەکانی ئەوان کەڵک وەردەگرین.
موقتەدا سەدر هەروەها وتی کە چەک دەبێت لە دەستی حکومەتدا بێت و نابێت لە دەرەوەی ئەم چوارچێوە بەکار بهێندرێت./.