بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراقدا کرد و پاش ئەوەش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئەم هەڵبژاردنانە بە ڕۆژێکی چارەنووسساز لە مێژووی عێراقدا هەژمار دەکرێت.
ناوبراو وتی: بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان بە سەرکەوتنێک بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی گەل هەژمار دەکرێت./.









