بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە پاش دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق وتی: دەمانەوێت سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە پاش هەڵبژاردنەکان لە بەغدا کۆدەنگ بن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ.
ناوبراو وتی: پەیامی من بۆ گەلی عێراق، پەیامی ئاشتی و برایەتییە، پەیامێک کە هەموو هەوڵ بدەن پێکەوە عێراق بەرەو باشتر ببەین.
بارزانی وتی کە لە پاش هەڵبژاردنەکان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەین تا بزانین بە چ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا بکەین./.