بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح پاش دەنگدان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕۆژێکی مێژوویی و داواکارییەکی جەماوەرییە بۆ هەنگاونان بەرەو ژیانێکی شایستە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ ڕۆژی هاووڵاتی و عێراقە لە سەرکەوتنێکەوە بەرەو سەرکەوتنێکی دیکە.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە کە بەڵێنماندا کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە ببەین و ئەو بەڵێنە جێبەجێ کرا کە عێراق شایستەی دۆخێکی باشترە./.









