بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ناوخۆی جۆرجیا شەوی شەممە بە بێ ئاماژەدان بە هۆکاری ڕووداوەکە، ڕووخانی بینایەکی ڕاگەیاند کە تێیدا ژمارەیەک کەس بە تایبەت دوو منداڵ گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی جۆرجیا ئاماژەی بەوە داوە کە 15 کەسیش لە ژێر داروپەردوی ئەو بینایەدا ماونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە پرۆسەی ڕزگارکردنی ئەو کەسانە بە هۆی مەترسی ڕووخانی بەشەکانی دیکەی ئەو بینایەوە ڕاگیراوە.
وختانگ گوملاوری وەزیری ناوخۆی جۆرجیا هاوخەمی خۆیی بۆ بنەماڵەی ئەو 9 کوژراوەی ڕووداوەکە دەربڕیوە.
حکومەتی جۆرجیا ڕۆژی دووشەممەی بەم بۆنەوە وەک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندووە./.









