بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە زۆرینەی ئەوانەش مافی بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو لە هێزە ئەمنی و چەکدارەکان بوون و ژمارەیان یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس بووە کە یەک ملیۆن و 62 هەزار و 651 کەس لەوان پیاو و 13 هەزار و 76 کەسیش ژن بوون.
ئەو کۆمیسیۆنە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگەش لە سێ پارێزگاکەی هەولێر، دهۆک و سلێمانی 186 هەزار و 517 کەس بووە.
ئەوانەش مافی دەنگدانیان هەبووە لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری، پێشمەرگە و دەزگای دژە تیرۆر بوون.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەنگدان بێبەش کران و بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە لە گەڵ خەڵک بەشداری لەو پرۆسەیەدا بکەن.
ژمارەی ئاوارەکانیش کە زۆربەیان لە هەرێمی کوردستانن، لە لایەن کۆمیسیۆنەوە 120 هەزار و 126 کەس ڕاگەێندراوە./.