بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتی گشتی شێعەکان لە قەزای سەید ئاوا بووە و تا ئێستا کەس یان لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
هێرشەکە 15 کوژراو و 90 برینداری لێکەوتووەتەوە.
وتەبێژی تاڵیبان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە خۆکوژییە بە تاوان ناوی بردووە.
هەندێک سەرچاوەی نافەرمیش ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوەکانی ئەو هێرشە خۆکوژییە 30 کەس بووە./.