بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهشید عەجەم ئەکتەری کورتە فیلمی«دوو حەوتوویتر» لە دەرهێنانی ئیحسان عەباسی بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە بەشی کورتە فیلمی چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی «سەنفەرانسیسکۆ»دا.
فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی «سەنفەرانسیسکۆ» فێستیڤاڵێکی بواری سینەمایە کە هەموو ساڵێک لە مانگی سێپتەمبەردا لە شاری تیبۆرۆن(ویلایەتی کالیفۆرنیا)دا بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی سەنفەرانسیسکۆ لە ساڵی 2008ی زایینی دەستی پێکرد و بە یەکەمین فێستیڤاڵی سەربەخۆی ئێرانی دەرەوی ئێران ناوبراوە. ئەم فێستیڤاڵە تایبەت بە نمایش کردنی ئەو بەرهەمە کورت و درێژە سەربەخۆیانەیە کە لە لایەن دەرهێنەرە ئێرانییەکانەوە بەرهەم هێنراوە یان باس لە کولتووری ئێرانی دەکات.
لە کورتە فیلمی«دوو حەوتوویتر»دا، عەتیە تەنیا دەبێت دوو حەوتوو بخایەنێت تا بە لە سێدارەدانی شاپووڕ بتوانێت ماڵەکە وەک میراتی باوکی بەدەست بهێنێت، بەڵام دەرکەوتنی بێگانەیەک دۆخەکە دەشێوێنێت.
یەکەم نمایش کردنی جیهانی فیلمی «دوو حەوتوویتر» لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «ئێل پێکادۆ) لە ئێسپانیادا بوو.
چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی سەنفەرانسیسکۆ 18 و 19ی سێپتەمبەر لە شاری تیبۆرۆنی ویلایەتی کالیفۆرنیادا بەڕێوە چوو.