بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چەند هێرشێکی چەکداریدا لە ویلایەتی زامفارا لە باکوری ڕۆژهەڵات و کاتسینا لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتی نایجڕیا 29 کەس کوژران.
چەکدارانی نەناسراو لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەی کاورا ناموندا لە ویلایەتی زامفارا بوونە هۆکاری کوژرانی 19 کەس و سووتانی دەیان خانووی خەڵکی ناوچەکە.
هەروەها چەکدارانی نەناسراو لە کاتی گەڕانەوەی خەڵکی ناوچەیەک لە ویلایەتی کاتسینا لە مزگەوتێک، تەقەیان لەوان کردووە و لە ئاکامدا 10 کەسیان کوشت و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
شەڕی نێوان هۆزەکانی نایجڕیا لە پێنج ساڵی ڕابردوو تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە و بە هەزاران کەسی دیکەش ئاوارە بوون، هەورەها دۆخەکە وایکردووە کە گرووپە چەکدارییەکان ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی خۆیان بۆ هێرشی سەر خەڵک بقۆزنەوە./.