بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆتا ڕۆژی چوارەم خولی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیە.
ناوبراو وتی: بە پشت بەستن بە مادەی 64 ی دەستووری عێراق و پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان بە ژمارە 32 ی ساڵی 2021، ئەمڕۆ ئەندامێتی پەرلەمانتارەکانی خولی چوارەم هەڵدەوەشێتەوە.
یەک شەممەی داهاتوو، 10 ی ئۆکتۆبەری 2021، هەڵبژاردنە گشتییەکەی عێراق بەڕێوە دەچێت کە تێیدا 3243 کاندید لە لایەنە سیاسییەکان و کەسانی سەربەخۆ بۆ بە دەستهێنانی 329 کورسی کێبڕکێ دەکەن./.