بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران و لە سەر پێشنیاری ئێحسان خاندوزی وەزیری ئابوری و دارایی ئەم وڵاتە، عەلی ساڵح ئابادی وەک سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی دەستنیشان کرا.
عەلی ساڵح ئابادی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای کارگێڕی داراییە لە زانکۆی تاران و بە بەڕێوەبەرێکی چالاک لە بواری ئابوری و دارایی ئێران هەژمار دەکرێت.
ناوبراو دامەزرێنەر و یەکەم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بۆرسەی ئێران بووە./.