بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ڕیاز لە گەڵ واشنتن بۆ ڕاگرتنی شەڕی یەمەن وتووێژ دەکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە بەڵام ئاماژەی بە وردەکارییەکانی نەداوە.
لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە پاش کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەم وڵاتە لە ڕیاز بووە کە هەر دوو لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دۆسیەی یەمەن وتووێژیان کرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر و لە یەکەم وتاری سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی باسی ڕاگرتنی شەڕی یەمەنی کردبوو./.