بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مەسعودی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی سائیرۆن وتی: ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی فەتح پەیوەندییەکی ستراتیژییان هەیە و دوو لایەنی سەرەکی سیاسی شێعەن کە خاڵی هاوبەش و لێک تێگەیشتنی زۆر لە نێوان ئەواندا هەیە و لە پێناو سەقامگیری وڵاتدا هەنگاو دەنێن.
ناوبراو وتی: مەبەست لە سەقامگیری عێراق بوارەکانی ئەمنی، سیاسی و ئابوری دەگرێتەوە.
مەسعودی وتی کە هەوڵی هەندێک لایەن بۆ تێکدانی ئەو لێک تێگەیشتنەی نێوان سائیرۆن و فەتح ئاکامێکی نابێت./.