بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێژنەی هەڵبژاردنەکان لە وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕایگەیاند کە سەرەڕای پەسەندکردنی شیاوبوونی 28 ژن بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان، کاندیدە پیاوەکان دەنگی زیاتریان بۆ هەر 30 کورسییەکەی ئەنجومەنی شورا هێناوە.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەشداری لە یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای قەتەر زیاتر لە سەدا 65 بووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە وەزارەتی ناوخۆی قەتەر، لەم هەڵبژاردنانەدا 254 کاندید بە تایبەت 28 ژن لە سەر 30 کورسی لە کۆی گشتی 45 کورسی کێبڕکێیان کردووە. 15 کورسی ئەنجومەنی شورا لە لایەن میری قەتەرەوە یەکلایی دەکرێتەوە و هێشتا دیار نییە کە ئەو کەسانە کەی دەستنیشان دەکرێن و کەی ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە دەبات.
فرانس 24 ڕایگەیاندووە کە بە شکستی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی قەتەر، گۆڕانکاری لە دابەشکردنی دەسەڵات لەم وڵاتە ئەستەمە./.