بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا فاتیمی ئەمین وتی: لە چوارچێوەی 17 پرۆژەدا لە لایەن حکومەتەوە، چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم کەرتی هەناردە وەک ستراتیژێکی سەرەکی دانراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگییەکی زۆر بە دیپلۆماسیەتی ئابوری و هاوکاری ئابوری و بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات.
وەزیری بازرگانی ئێران وتی: تا کۆتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، پرۆسەی هەناردەی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دیکە ئاسانکاریی بۆ دەکرێت.
فاتیمی ئەمین وتی: لە ئەنجامی ئەم سیاسەتەش دەتوانین بگەینە جۆربەجۆرکردنی وڵاتانی مەبەست لە هەناردەی کاڵا و دابینکردنی هەلی کار./.