جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 28, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

فیلمی سینەمایی کوردی “زاڵاوا” خەڵاتی فێستیڤاڵی ژانڕیی ئەمەریکای بەدەستهێنا

جام کوردی - فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" خەڵاتی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فانتاستیک فێست" لە وڵاتی ئەمەریکای بەدەستهێنا.

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی “زاڵاوا” Zalava لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی “ئەرسەلان ئەمیری” لە سێیەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “شەپۆلی دوایی” Next Wave لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فانتاستیک فێست” Fantastic Fest لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و توانی خەڵاتی ئەم بەشەی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت. 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “فانتاستیک فێست” کە گەورەترین فێستیڤاڵی ژانڕ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دێتەئەژمار، هەموو ساڵێک ئەو فیلمانەی کە لە ژانڕی تۆقێنەر، فانتازیا، زانستی، خەیاڵ و پڕشەڕ و شۆڕ پێکهاتوون لە سەرتاسەری جیهان دەستنیشان دەکات و بە مەبەستی ڕێزلێنان لەو فیلمە ژانڕیانەی کە بە چیرۆکی نوێی و پڕکێشەوە سازکراون، بە هۆگرانی هونەری سینەما دەناسێنێت. 

“زاڵاوا” لە نووسینی هاوبەشی خاتوو “ئایدا پەناهەندە”، خاتوو “تەهمینە بەهرام” و “ئەرسەلان ئەمیری”، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ 8 فیلمی هەڵبژاردە لە ژانڕە جۆراوجۆرەکاندا لە وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەندوونیزیا، سوید، ئەفریقای باشوور، سێنگال، پورتوگال و بەلژیکا لە ڕۆژانی 23 تا 30ی سێپتەمبەری 2021 لە شاری ئاستین لە ویلایەتی تێگزاس نمایشکرا و لە دەرئەنجامدا لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی “شەپۆلی دوایی” Next Wave بە ناونیشانی باشترین فیلم هەڵبژێردرا و سێیەمین خەڵاتی جیهانی خۆی بەدەستهێنا.

ئەم فیلمە کوردییە لە بەرهەمهێنانی خاتوو “سەمیرا بەرادەری” و “روحوڵڵا بەرادەری” پاییزی ساڵی ڕابردوو لە گوندی شیان سەر بە شاری سنە و خوڕەمڕوود لە پارێزگای هەمەدان لە 49 ڕۆژدا بە بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی “محەمەد ڕەسوولی” وێنەگیراوە و کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: نەوید پوورفەرەج، پووریا ڕەحیمی سام، خاتوو هودا زەینوالعابدین، باسیت ڕەزایی، شاهۆ ڕۆستەمی، فەرەیدوون حامیدی، ساڵح ڕەحیمی و زاهید زەندی لەگەڵ ئەکتەرەکانی شانۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.

“زاڵاوا” کە لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی دانیماڕکی “لیولک” LevelK لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە، لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “هەفتەی ڕخنەگران” Critics’ Week لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” Venice لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی سینەما و ڕخنەگرانەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا و توانی خەڵاتی “فیپڕشی” FIPRESCI واتە “فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی سینەما” بە ناونیشانی باشترین فیلمی سێ بەشی “ڕۆژەکانی ڤێنیز” و هەروەها خەڵاتی گەورەی “هەفتەی ڕخنەگران” بەدەستبێنێت.

“زاڵاوا” یەکەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد “ئەرسەلان ئەمیری” بە هاوڕێیەتی لەگەڵ فیلمی سینەمایی “ڕووداو” L’evenement لە دەرهێنانی “ئادرێ دیوان” Audrey Diwan توانی خەڵاتی “فیپڕشی” فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بەدەستبێنێت. ئەم خەڵاتە گرینگە بە فیلمێکی بەشی سەرەکی و تەنیا بە فیلمێک لە نێوان فیلمەکانی بەشی “ئاسۆکان” Orizzonti، سەربەخۆی “هەفتە ڕخنەگران” Critics’ Week و هەروەها “ڕۆژەکانی ڤێنیز” Venice Days پێشکەش دەکرێت. ئەم فیلمە فەڕەنسیە توانی خەڵاتی “شێری زێڕین”ی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بباتەوە.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

بەرگی ٥ی فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی بڵاوکرایەوە

Next Post

“محەمەد رەمەزانی” خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستانی مسۆگەر کرد

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
“محەمەد رەمەزانی” خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستانی مسۆگەر کرد

"محەمەد رەمەزانی" خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستانی مسۆگەر کرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020