بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردانیکردنی گوندەکان هەردەم لە ڕووی گەشتیارییەوە گرنگیی هەبووە و گەشتیاران زۆر جار گوندەکان بۆ سەردانەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن. لەم ڕاپۆرتەدا باس لە سەرسوڕهێنەرترین گوندی ئێران دەکرێت.
ئیستا، خەڵکێک بە شێوازی ژیانی کۆن
بۆ ئێوە جێی سەرسوڕمان دەبێت ئەگەر بڵێین ئەم گوندە تەنیا 95 کیلۆمەتر لە شارە گەورەکەی کەرەجەوە دوورە، بەڵام هێندە خەڵکەکەی شێوازی کۆنی ژیانیان هەڵبژاردووە کە تەنانەت لە ماڵەکانی ئەواندا تەلەفزیۆن نابینرێت، هیچ ئۆتۆمبێلێک لەم گوندەدا نییە و خاڵی دیکەی زۆر سەیر ئەوەی کە لەم گوندەدا موڵەتی هاتنەوە ناو بۆ ژنان نییە. هەروەها لە گوندی ئیستا تەنانەت کارەبا و گازیش نییە و شێوازی ژیانی خەڵک بە دەیان ساڵ لە ئێستا دواکەوتووە.
خەڵکی ئەم گوندە تەنانەت ڕێوڕەسمی پرسە و زەماوەدنیشیان نییە و پێیان وایە کە ئەم شێوازەی ژیانی مۆدێڕن، وەک ژیانی کافرەکانە. ئەم گوندە بە یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین گوندەکانی ئێران دادەنرێت.
لێرەدا زیاتر باس لە وردەکارییەکانی تایبەت بە گوندی ئیستا دەکرێت:
گوندی ئیستا لە کوێیە؟
بۆ گەیشتن بەم گوندە دەبێت سەردانی قەزای تاڵەقان لە پارێزگای ئەلبورزی ئێران بکەن. قەزای تاڵەقان کەوتووەتە 120 کیلۆمەتری باکوری ڕۆژئاوای شاری تاران. گەر بە ئۆتۆمبێلی خۆتان سەردانی تاڵەقان بکەن مەوداکەی لە گەڵ تاران تەنیا 2 کاتژمێرە، بەڵام بە پاس ڕەنگە ماوەکە 3 کاتژمێریش ببات.
تایبەتمەندییەکانی گوندی ئیستا
کاتێک دەگەیتە گوندەکە هیچ نیشانەیەک لە بوونی ئۆتۆمبێل و هاتووچۆیان نییە و خەڵک پێداگری لە داب و نەریتی کۆنی خۆیان دەکەن و ئەمەش ڕەنگە بۆ گەشتیاران و ئەوانەی سەردانی گوندەکە دەکەن بابەتێکی سەیر بێت بەڵام بۆ خەڵکەکەی خۆیان زۆر ئاساییە. خەڵکی ئەم گوندە تەنانەت سەیری تەلەفزیۆنیش ناکەن، ڕێوڕەسمەکانی وەک پرسە و هاوسەرگیرییان نییە. بەو مەرجەی کە ژن سەردانی گوندە نەکات خەڵکەکەی زۆر میواندۆستن، بە واتایەکی دیکە هاتنی ژنان بۆ گوندی ئیستا قەدەغەیە.
لە خاڵە سەرسوڕهێنەرەکانی دیکەی تایبەت بەم گوندە، ئەوەیە کە دانیشتووانەکەی هێشتا هیچ ناسنامەیەکیان نییە و بەشێک لە ئاماری دانیشتووانی ئێران نین و هیچ خزمەتگوزارییەکی حکومیش وەرناگرن. ئەوان بە بێ بۆری ئاو، گاز، کارەبا، بنکەی تەندرووستی، ئۆتۆمبێل، کەرەستەی پەیوەندییەکان و …. درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن. ئەوان لە بۆچوونی مەرجەعێکی خۆیان کەڵک وەردەگرن کە تا کۆتایی تەمەنی باسی قەدەغەبوونی بەکارهێنانی کەرەستەکانی تەکنۆلۆژیای دەکرد.
خەڵکی ئەم گوندە لە قەزای تاڵەقان خۆیان بە خاوەنی بیرۆکەی ڕاگیران دەزانن، واتە لە هیچ چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بەشداری ناکەن. ئەوان تەنانەت بانگەشە بۆ بیر و بڕوای خۆیان ناکەن و بە لایانەوە حکومەتی قاجاڕەکان باشترین حکومەت بووە و هەندێک لەوان هەوڵ دەدەن بنەڕەتی خۆیان بۆ دەسەڵاتدارانی قاجاڕ بگەڕێننەوە.
دانیشتووانی گوندی ئیستا بۆ کڕینی پێداویستییەکانی وەک قوماش، بزمار و ڕێژەیەکی زۆر کەم لە ئاسن و شوشە و وەک ئەمانە سەردانی تاڵەقان دەکەن، ئەوان بۆ کارەکانی تایبەت بە ئاسن و دار کەسانی خۆجێی پەروەردە دەکەن تا پێویستیان بە کەسی دەرەوەی گوندەکە نەبێت. لە سەر خاوەندارێتی موڵک و ماڵەکانیان هێندە گرنگی نادەن و هیچ ناکۆکی و شەڕێک لەم بوارەدا نییە و ئەگەر کەسێک دەست بە سەر داراییەکانی ئەوانیشدا بگرێت هیچ گرژییەک ڕوو نادات و واز لەوەی خۆیان دێنن. کەسی وا لەم گوندەدا هەیە کە بە درێژایی تەمەنی تەنیا دوو یان سێ جار لە گوندەکە چووەتە دەرەوە. ئەوان کەسانی دەرەوەی خۆیان بە خەڵکی دەرەوە ناو دەبەن.
خەڵکی ئیستا سەردانی مەزارگە ئائینییەکان ناکەن لە بەر ئەوەی کە بڕوایان بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەکانی هاتووچۆ نییە. لەم گوندەدا سەەرەتا و کۆتایی مانگەکان بە دەستی خۆیانە.
بۆ هاتووچۆ لەم گوندەدا دەبێت کەڵک لە ئاژەڵی وەک ئەسپ وەربگیرێت. منداڵەکانی ئیستا بۆ خوێندن ناچنە هیچ شارێک لە بەر ئەوەی کە بڕوایان بە شێوازی خوێندەواری کۆن وەک مەکتەب خانەکان و حوجرەکان هەیە. لەم گوندەدا 18 کتێک نووسراوە کە لە گرنگترینیان دەتوانین ئاماژە بە ڕیسالەی عەمەلیەی میرزا سادق موجتەهد تەورێزی و کتێبە دەستنووسەکەی سەید حەسەن نەجەفی تەباتەبایی بدەین.
کەس تا ئێستا ژن و کچەکانی لەم گوندەدا نەبینیوە. گوندی ئیستا لە ڕووی گەشتیارییەوە هێشتا بایەخێکی زۆری هەیە، ئەویش بە هۆی سرووشتە جوانەکەیەوە./.