بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند کە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەکەی هەریر بە هۆی دەمەقاڵێی نێوان هەر دوو لا لە بازاڕدا بووە و دواتر بووەتە شەڕەتەقە و سێ کەس لە یەک بنەماڵەیان کوژراوە.
شەڕی ئەو دوو بنەماڵە بە وتەی هەندێک شایەتحاڵ کە بۆ ڕووداویان باس کردووە لە سەر پووش و پاوەن بووە و کێشەکە زیاتر نوێکردنەوەی کێشەیەکی سێ ساڵەی نێوانیان بووە.
سێ تۆمەتباری ڕووداوەکەی هەریر دەستبەسەر کراون بەڵام تۆمەتباری سەرەکی ماوە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش ڕایگەیاندووە کە دەستکراوە بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی هەریر و هێز لە نزیک ماڵی بکوژەکان بڵاوەی پێکراوە./.