بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یدیعۆت ئەحارانۆت لە شرۆڤەیەکدا لە نووسینی ڕۆن بن ییشای ڕۆژنامەنووسی بەئەزموونی ئیسرائیلی، لێکدانەوەی بۆ وتارەکەی نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و بە پیشاندەری نەبوونی ستراتیژی ڕاستەقینەی ڕوبەڕوبونەوەی ئێران ناوی برد.
لە سەرەتای ئەو شرۆڤەیەدا هاتووە: تۆمەتبارکردنی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن نەفتالی بێنتەوە، شڵەژانی ئیسرائیلی بۆ نەبوونی ستراتیژێکی ڕاستەقینە بەرامبەر بە ئێران پیشاندا کە هاوکات پەرە بە پلانە ناوەکییەکەی خۆی دەدات.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاندووە کە وتارەکەی بێنت پیشاندەری لاوازبوونە و داوای لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەورووپا کردووە کە هەڵوێستی خۆیان لە دژی تاران توندتر بکەن و ڕێگری لە پەرەسەندنی پلانە ناوەکییەکەی ئێران بکەن.
لە درێژەی ئەو شرۆڤەدا هاتووە کە بێهیوایی بێنت لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئیسرائیل هیچ بژاردەیەکی کاریگەر و بەهێزی بۆ ڕاگرتنی چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی نییە./.