بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هەوڵ و تێکۆشانی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، گورزێکی کوشندە لە گرووپێکی تیرۆریستی درا کە بە پاڵپشتی و ڕێنمایی دەزگای هەواڵگری وڵاتانی دوژمن ویستی کردەوەی تێکدەرانەیان لە ناوخۆی ئێران هەبوو و لە ئاکامی ئەوەش سەرکردەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژرا و ئەندامە سەرەکییەکانیشی دەستبەسەر کران.
بڕیارە وردەکاری ئەو هەڵمەتە هەواڵگرییە، ئەمشەو سێ شەممە، لە گرتە فیلمێکی بەڵگەیی بە ناوی هەزار چەقۆ لە بەشە جیاجیاکانی هەواڵی میدیای نیشتمانی ئێران بڵاو بکرێتەوە./.