بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی قەیرانی سووتەمەنی و ئاڵۆزی لە بەنزینخانەکانی بەریتانیا سوپای ئەو وڵاتە کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین دیمەنی شەڕی نێوان شۆفێرەکان لە سەر کەمبوونی بەنزین بڵاو بووەتەوە.
هەروەها لە سەر سەرەی بەنزین و بە هۆی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەنزینخانەکان، چەندین حاڵەتی شەڕ و ئاژاوەگێڕی نێوان شۆفێرەکان لە ناوچە جیاجیاکانی بەریتانیا ڕووی داوە.
دۆخی ناوخۆیی بەریتانیا گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵک داوایان لە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کردووە کە واز لە خۆشاردنەوە بێنێت و لە سەر ئەم دۆخە بە ڕاشکاوانە لە گەڵ خەڵک قسە بکات./.