بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی تاڵیبان کە ئێستا دەسەڵاتداری ئەفغانستانە، بە سووتاندنی خانووەکانی خەڵک لە ناوچەی هەزارە، ئەوان ناچار بە جێهێشتنی زێدی باب و باپیرانیان دەکات.
زیاتر لە 800 خێزانی قەزاکانی گیزاب و پاتوی لە ویلایەتی دایکندی لە ناوچەی هەزارەی ئەفغانستان لە لایەن بەرپرسانی ناوچەکەوە فەرمانی کۆچکردنیان بۆ دەرکراوە.
تا ئێستا 400 خێزان ناوچەکەیان بە جێهێشتووە و دانیشتووانی 15 گوندی دیکەش فەرمانی چۆڵکردنیان پێگەیشتووە و وادەیان بۆ دیاریکراوە.
ئەوانەش دەبێت ناوچەکە چۆڵ بکەن لە پێکهاتەی هەزارە و شێعەن./.