بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆلاف شۆڵتز کاندیدی حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی ئەڵمانیا وێڕای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی خۆی، جەختیکردەوە کە دەنگی پێویستی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەو وڵاتە هەیە.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکەی ئەڵمانیای فیدراڵ سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.
ڕۆژی یەک شەممە 26 ی ئەیلول ی 2021، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەڵمانیا بە بەشداری 47 حیزب و لایەنی سیاسی بەڕێوەچوو و زیاتر لە 60 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەبوو.
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەڵمانیاش بەم شێوازەیە کە حیزبی سۆسیال دیمۆکرات لە سەدا 25.8 ی دەنگەکان پلەی یەکەمی هەیە، حیزبەکەی ئەنگێلا مێرکڵ بە ناوی کریستییان دیمۆکرات بە لە سەدا 24.1 ی دەنگەکان لە پلەی دووەمدایە، پارتی سەوزی لە سەدا 14.6 و لیبڕاڵەکانیش لە سەدا 11.5 ی دەنگەکانیان بە دەست هێناوە./.