بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە بە فەرمی ناساندنی تاڵیبان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هێشتا نەکەوتووەتە ڕیزی کار و بەرنامەی وڵاتانی جیهانەوە.
ناوبراو وتی: هێشتا بە فەرمی ناساندنی تاڵیبان بابەتی سەر مێزی دانوستانەکان نییە.
لاوڕۆڤ وتی: کشانەوەی بەپەلەی ئەمریکا لە ئەفغانستان هەندێک کێشەی لێکەوتووەتەوە و هێشتا چەکی زۆری ئەمریکی لە دەستی تاڵیباندایە و دەبێت دڵنیا بین کە ئەو چەکانە بۆ ئامانجی خەراپ بەکار ناهێندرێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە هەمان کاتدا وتی کە مۆسکۆ پاڵپشتی لە ئیرادەی تاڵیبان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش لە ئەفغانستان دەکات./.