بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی چا سوود و لە هەمان کاتیشدا زیانی هەیە، هەر بۆیە پێویستە لە سەر شێوازی درووست و ڕێژەی بەکارهێنانی زانیاریمان هەبێت.
خەڵکی کام وڵاتان چا زیاتر دەخۆن؟
لە زۆر وڵاتی جیهان چا خواردنێکی باوە. لە تورکیا خەڵک ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر چا بەکار دێنن، لە بەریتانیا و چای بەریتانیش لە سەرتاسەری جیهان ناوبانگێکی زۆری هەیە، خەڵکی بەریتانیا لە زۆربەی کاتەکاندا لە شەو و ڕۆژ خواردنی چا دەخەنە بەرنامەی خۆیانەوە بەڵام زیاتر لە ژەمی بەیانیدا بەکاری دێنن.
لە ئیرلەندا بە پلەی سێهەمی جیهانەوە خەڵک چای زۆر دەخۆن، لە زیاترینی ئەو چانەی کە لە وڵاتی ئیرلەندا بەکاردێت دەتوانین ئاماژە بە چای ڕەش و چای ئاسام بدەین کە کافائینی زۆری هەیە. چا لە ئیرلەندا بە داخی و هەندێک کات لە گەڵ شیر و شەکر بەکار دێت. لەو وڵاتەدا هەر کەسێک لانیکەم ڕۆژانە چوار کوپ چا دەخوات. ئیمارات، کوێت و مەراکیش لە ڕیزی ئەو وڵاتانەن کە خەڵکەکەیان چای زۆر دەخۆن.
سوودەکانی خواردنی چا:
خواردنی چا سوودی زۆری هەیە کە لێرەدا تەنیا ئاماژە بە شەش لەو سوودانەی دەدرێت:
1 – سترێس کەم دەکاتەوە و بە هۆی کافائینەوە وزەی جەستە زیاد دەکات.
2 – شەڕی شێرپەنجەکان دەکات.
3 – دژی بەکتریایە.
4 – ئاستی وریایی زیاتر دەکات بە هۆی بوونی ئەمینۆ ئەسیدی تیانین.
5 – شەکری خوێن ڕێکدەخاتەوە.
6 – چالاکییەکانی دڵ باشتر دەکات.
زیانەکانی زۆر خواردنی چا:
1 – خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
2 – کێشەی کەمبوونی ئاسنی جەستە – سەرئێشە.
3 – کێشەی گەدە.
بۆ نابێت چا بە داخی بخورێت؟
خواردنی چای داخ دەتوانێت زیان بە قوڕگ بگەێنێت و هەندێک جار ببێتە هۆکاری شێرپەنجە.
پێکهاتەی چا:
گەڵای چا دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، مەنزیۆم، سدیۆم، پۆتاسیۆم، تئۆفیلین، ڤیتامین، کلرۆفیل، کافائین و …..
تئۆفیلین: دەبێتە هۆی باشترکردنی ئیش و کاری ماسولکەکان، سوڕی خوێن زیاتر دەکات، لێدانی دڵ زیاتر دەکات، فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
تیانین: زیاترین ڕێژەی ئەسید ئەمینەی چا لەمە پێک دێت. هەروەها مادەیەکی دیکە بە ناوی کاتچین کە دژە شێرپەنجەیە و کپلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت و ئەنتی ڤایرۆسێکی بەهێزە و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شەکری خوێن دەکات.
فلۆراید: بۆ بەهێزبوونی ددانەکان بەسوودە و ڕێگری لە بۆنی ناخۆشی دەم دەکات.
ڕۆژانە چەندە چا بە کار بێنین؟
خواردنی سێ کوپ چا لە شەو و ڕۆژێکدا زیانی بۆ جەستە نابێت و بە بێ نیگەرانی دەتوانن بەکاری بێنن. لە بەر ئەوەی کە چا هەڵگری کافائینە، زۆر خواردنی دەتوانێت کێشەی دڵی بە دواوە بێت یان سترێس زیاتر بکات. لە خواردنی چادا زیاتر گرنگی بە چای کاڵ بدەن لە بەر ئەوەی کە زیانەکانی کەمترە./.