بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی حەفتا و شەشەمین کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە و لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا، هەر دوو لا لە سەر ڕێکەوتنەکانی تایبەت بە سەردانەکەی ئەم دواییەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران و هەروەها کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە نیۆیۆرک وتووێژیان کرد.
دیپلۆماسیەتی ئابوری تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی هەر دوو وەزیری دەرەوەی ئێران و عێراق بوو، بە تایبەت پرسی هەناردەی گاز و کارەبای ئێران بۆ عێراق و هەر دوو وەزیری دەرەوە لە سەر هەندێک بابەتی وەک جێبەجێکردنی میکانیزمی دانەوەی قەرزەکانی ئێران لە لایەن بەغداوە گەیشتنە لێک تێگەیشتنی زیاتر.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و فۆئاد حوسێن هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دۆخی ئەفغانستانیان تاوتوێ کرد./.