بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایک واڵتز و لیندزی گراهام هەواڵی وتووێژی تەلەفوونی خۆیان لە گەڵ ئەحمەد مەسعود سەرکردەی خۆڕاگری پەنجشیری ئەفغانستان ڕاگەیاند و وتیان کە تاڵیبان لە نێو خەڵکی ئەفغانستاندا پێگەیەکی نییە.
ئەوان داوایان لە ئەمریکا کرد کە ڕێگری لە بە فەرمی ناساندنی گرووپی تاڵیبان لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بکات و ڕایانگەیاند کە ئەندامانی کابینەی تاڵیبان، تیرۆریست و سەر بە گرووپی قاعیدەن.
هەر دوو ئەمدامەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا ستایشی خۆڕاگری ئەحمەد مەسعودیان لە بەرامبەر تاڵیبان و بەرگریی لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی ئەفغانستان کرد./.