بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیری دەرەوەی نوێی بەریتانیا پاش چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران، شەوی چوارشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو چاوپێکەوتنەی بە گرنگ ناو برد و ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێنێتەوە.
لیز تراس لە تویتێکدا ڕایگەیاند: لە چاوپێکەوتنی گرنگم لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، دوو بابەتم وەبیرهێنایەوە، من هەوڵ دەدەم کە ئازادی هاووڵاتیانی بەریتانی دەستبەسەرکراو لە ئێران دەستەبەر بکەم و هەروەها دەمەوێت کە ئێران بۆ سەر مێزی دانوستانی ڤیەننا بگەڕێتەوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کاتێکدا داوای گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەکات کە تاران قەد لەو ڕێکەوتنە نەکشاوەتەوە./.