بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کردەوە.
ناوبراو بە کەناڵی مەسیرەی یەمەنی ڕاگەیاند کە لە پاش شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی بەڵێنی دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دراوە.
حاجیزادە وتی کە بە دڵنیاییەوە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەردەکرێن.
ئەو بەرپرسە باڵایەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێشتریش هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بە بێ بایەخ ناو بردبوو و ڕایگەیاندبوو کە ناوچەی گەمارۆدراوی غەززە گەورەترین شکستی بە سەر ئەو ڕژێمەدا سەپاند./.