بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی کۆمکاری عەرەبی کرد کە لە پەراوێزی حەفتا و شەشەمین دانیشتنەکانی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیۆیۆرک بەڕێوەچوو.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوە بە بەشداری سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەچووە و تێیدا چەندین بابەتی وەک کێشە و گرفتەکانی بەردەم وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کراوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆبوونەوەدا ئامادەکارییەکانی وڵاتەکەیی بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر باس کرد و داوای لە کۆمکاری عەرەبی کرد وەک یەکێتی ئەورووپا چاودێرەکانی ڕەوانەی بەغدا بکات./.