بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە و ئەمەش بە وڵاتانی 1+4 ڕاگەێندراوە.
ناوبراو وتی کە پێش ئەوە پێویستە تیمی سیاسەتی دەرەوەی کابینەی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان بگاتە کۆدەنگی تەواو.
خەتیب زادە لە هەمان کاتدا وتی کە ڕێکەوتنی ناوەکی یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی 1+4 دەبێت./.