بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چوهدری فۆئاد حوسێن وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان وتی کە قبووڵکردنی دابەشکردنی دەسەڵات بۆ تاڵیبان کارێکی ئەستەم و دژوارە.
ناوبراو وتی کە ئاشتی لە ئەفغانستان نەک تەنیا بۆ تاڵیبان بەڵکوو لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە بە گشتی.
فۆئاد حوسێن لە درێژەدا وتی کە عومرانخان و سەرۆک کۆماری تاجیکستان ڕۆڵی گرنگیان لە نزیککردنەوەی تاڵیبان و تاجیکەکانی ئەفغانستان هەیە.
ئەو وەزیرەی پاکستان هەروەها وتی کە هەوڵی زۆر درا کە پێکهاتەی تاجیک لە حکومەتی کاتیی تاڵیبان بەشدارییان هەبێت.
وتیشی کە قبووڵکردنی دابەشکردنی دەسەڵات لە گەڵ ئەو کەسانەی کە ساڵانێک لە گەڵ ئەوان شەڕیان کردووە، بۆ تاڵیبان کارێکی زۆر دژوارە./.