بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی العربیە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی شەممە کشانەوەی خۆیان لە چەندین بنکەی سەربازی بە تایبەت لە پارێزگاکانی ئەنبار و هەولێر دەستپێکردووە.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یەک ڕۆژ پاش ئەوە دێت کە عەبدولئەمیر شمەری جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق و هاوتا ئەمریکییەکەی بە ناوی جۆن برنان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە دوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و هەریر لە پارێزگای هەولێر گەیشتنە ڕێکەوتن.
بەغدا و واشنتن لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ لە گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان هەر دوو وڵات گەیشتووتەنە ڕێکەوتن./.