بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە چەند ڕێگایەک مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان کەم دەکرێتەوە کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەدرێت.
شیرپێدان
چەندین توێژینەوە ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو دایکانەی شیری خۆیان بە منداڵەکەیان دەدەن مەترسی توشبوونیان بەم جۆرەی شێرپەنجە کەمترە بەراورد بەو دایکانەی شیری خۆیان نادەن بە منداڵەکانیان.
شێوازی ژیانی تەندرووست
شێوازی ژیان کاریگەریی لە سەر تەندرووستی جەستە هەیە، ئەگەر ژیان بە تەندرووستی نەبێت کەسەکەش خۆی تەندرووست نابێت، هەروەها پێویستە واز لە جگەرەکێشانیش بهێندرێت.
سیستەمی خۆراکی و وەرزش
چالاکی جەستەیی کاریگەری زۆر باشی هەیە لە سەر پاراستنی تەندرووستی بە گشتی، مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیش کەم دەکاتەوە. هەروەها دەبێت گرنگی بەو خۆراکانە بدرێت کە لە شێرپەنجەی هێلکەدان کەسەکە دەپارێزن، وەک برۆکلی، زەنجەفیڵ، چا، سپێناغ، هێلکە و گێزەر.
دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە کیمیاییەکانی پێست
بەکارهێنانی بەرهەمە کیمیاییەکانی وەک پاودەر بۆ پێست بە تایبەت بۆ شوێنە هەستیارەکان مەترسی شێرپەنجەی هێلکەدان زیاتر دەکەن./.