گەیشتنی سووتەمەنی ئێران لە لایەن حیزبوڵڵاوە بۆ لوبنان، پیلانی ئەمریکای بۆ جیاکردنەوەی حیزبوڵڵا لە هاوپەیمانەکانی پووچەڵکردەوە.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە دوو ڕووداوی لوبنان بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و ڕژێمی زایۆنیستی بووە جێی نیگەرانی. یەکەم: ڕووخانی لوبنان و حکومەتی ئەم وڵاتە کە ئەمەش دەیتوانی زیان بە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە لوبنان و ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی زیان بگەێنێت و ڕەنگە شەپۆلی پەنابەرانیشی بەرەو ئەورووپا بە دواوە دەبوو و ئەگەری ئەوەش هەبوو کە لوبنان بکرێتە شوێنی گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئەمەش دیسانەوە کاریگەریی لە سەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە جیهاندا دەبێت.
ڕووداوی دووەم کە ئەمریکای نیگەران کردووە، لایەنگری زۆربەی خەڵکی لوبنان لە حیزبوڵڵایە. شرۆڤەکاران دەڵێن کە لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی سەید حەسەن نەسروڵڵا، قۆناغی شکستی گەمارۆکانی سەر لوبنان دەستیپێکرد و لەو کاتەوە، ئەمریکا هەوڵی ئەوەیدا کە جیایی بخاتە نێوان حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی، هەر بۆیە کارتی نەوتی بەکار هێنا و خەڵکی لوبنانی بە هۆی کەمبوونی سووتەمەنی و کێشە پەیوەندیدارەکانی خستە دۆخێکی دژوارەوە.
ئەو شرۆڤەکارانە لەو بڕوایەدان بە دووربینی حیزبوڵڵا و پاڵپشتی لە خەڵکی لوبنان لەم قەیرانە ئابوری و داراییە و هاوردەی سووتەمەنی لە ئێرانەوە، هاوکێشەکان گۆڕانکارییان بە سەردا هات و یارییە ناپاکانەکەی ئەمریکا لە سەرجەم بوارەکاندا شکستی هێنا.
لە کاتی ناردنی کەشتییە سووتەمەنییەکەی ئێران بۆ لوبنان، ئەمریکا بەوە گەیشت کە ئەم هەنگاوە بۆ شکاندنی گەمارۆکانی ئەم وڵاتەیە. هەوڵێکی زۆری واشنتن دەستیپێکرد تا لە ڕێگای باڵیۆزی خۆیەوە لە لوبنان لەم کێشەیە دەرباز بێت و موڵەتی هاوردەی گاز و کارەبای لوبنانی لە سوریا دەرکرد، وڵاتێک کە خۆی سزاکانی ئەمریکا ناسراو بە قەیسەری بە سەردا سەپاوە، بەڵام نەوتی ئێران یارییەکەی تەواو کرد و ئیرادەی حیزبوڵڵا و گەلی لوبنان بە سەر ئەمریکادا زاڵبوو.
حیزبوڵڵا بەم پلانەی لەوەدا سەرکەوت کە ئابوری لوبنان دیسانەوە بونیات بنێتەوە و نایەوێت حکومەتی نوێی لوبنان هێندە ڕوبەڕوی کێشە ببێتەوە و لە دوورەوە هەوڵی یارمەتیدان و هاوکاریکردنی دەدات، هەر بۆیە حکومەتی لوبنانیش پێویستە خۆی بۆ گەشە و بونیات نانەوەی کەرتی ئابوری ئەم وڵاتە دەست بەکارەکانی بکات.
گەمارۆکانی ئەمریکا بە دیاریکراوی لە لایەن ئەو وڵاتەوە بۆ لەناوبردنی لوبنان و بە تایبەت خۆڕاگری ئەم وڵاتە بووە. بە دیاریکراوی ئەمریکا دەیەوێت لوبنانییەکان لە دژی حیزبوڵڵا بن و لوبنان بۆ بەرەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بگەڕێتەوە.
بەڵام حیزبوڵڵا کاتێک نەوتی ئێرانی لە خاکی سوریاوە گەیاندە لوبنان، نەک تەنیا گەمارۆکانی لوبنان، بەڵکوو گەمارۆکانی ئەمریکای لە دژی ئێران و سوریاش تووشی شکست کرد و پیلانی شەڕی ئابوریی ئەمریکای بۆ ڕووخاندنی لوبنان و تێکشکانی خۆڕاگری بە هەمان شێوە بە شکست گەیاند.
حیزبوڵڵا تەنیا لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە گەمارۆکانی لوبنان بشکێنێت بەڵکوو گۆڕانکاریشی لە تێڕوانینی ڕای گشتیدا کرد کە پێکهێنانی حکومەتی لوبنان سەرەڕای ناکۆکییەکان و ڕێگرییەکانی ئەمریکا نموونەی هەرە ڕوونی ئەمەیە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە هاوینی ساڵی 2020 وتارێکی زۆر گرنگی هەبوو و تێیدا ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ئێمە برسی بین تا بچینە بەرەی ئەوان و ملکەچی داواکارییەکانیان بین بەڵام بە بەرسێتی دەمێنینەوە و خۆمان بە دەستەوە نادەین و چەکەکان ڕادەست ناکەین. ئەم هەلومەرجەش لە لوبنان بینرا و پیلانەکەی ئەمریکا شکستی هێنا و حیزبوڵڵا و گەلی لوبنان لە شەڕە ئابورییەکەی ئەمریکا سەرکەوتووانە هاتنە دەرەوە.
قەیرانی لوبنان دۆست و دوژمنی ئەم وڵاتەی ڕوون کردەوە و ئەوەی سەلماند کە ئەمریکا تەنیا ئاسایشی ئیسرائیل بە لاوە گرنگە و بایەخێک بە ئێش و ئازارەکان و برسیبوونی خەڵکی لوبنان نادات و کاتێک بۆ ئیسرائیل پێویست بکات تەنانەت خەڵکی لوبنانیش لە ناو دەبات.
گەیشتنی سووتەمەنییەکەی ئێران بۆ لوبنان بە بڕیاری حیزبوڵڵا، ڕێگاچارەی زۆری بۆ کێشە و گرفتەکانی ئەم وڵاتە کردەوە./.