بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهەیل شاهین وتەبێژی گرووپی تاڵیبان وتی کە پێکهێنانی حکومەتی تاڵیبان بە تەواوی، چەندین مانگ کاتی پێویستە و گۆڕانکاری لە پێکهاتەی کابینەی ڕاگەێندراوی ئێستادا دەکرێت.
ناوبراو وتی کە پێشبینی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی حکومەتی ئێستا کرابوو بەڵام پاشان هەڵوەشایەوە.
شاهین وتی کە تاڵیبان ئامادەیە وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەمریکا دەست پێبکات.
وتەبێژی تاڵیبان سەبارەت بەو کەسانەش کە ویستی جێهێشتنی ئەفغانستانیان هەیە، وتی کە ئەوانەی پاسپۆرت و ڤێزەی ئاساییان هەبێت دەتوانن ئەفغانستان بە جێ بێڵن./.