بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا هەندێک لێدوانی دژ بە یەکی هەبووە کە بووەتە جێی سرنجی میدیاکان.
ناوبراو سەرەتا وتی کە ئەمریکا تا سێ ساڵی دیکە بە کۆتایی دەگات و پاشان وتی کە ڕەنگە لە ساڵی 2024 – سێ ساڵی دیکە – ببمە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار.
ترەمپ وتی کە ئەمریکا لە هەشت مانگی ڕابردوو بە شێوازێک کەوتووەتە لێواری لەناوچوون کە قەد وا نەبووە و تا سێ ساڵی دیکەش بە کۆتایی دەگات. ئەڵبەت ترەمپ هیچ بەڵگەیەکی لە سەر ئەم لێدوانەی نەخستووەتەڕوو.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی: بەرەو دوو هەڵبژاردنی ساڵی 2022 و 2024 دەڕۆین، ئەڵبەت وڵاتێک بۆ ئێمە نامێنێتەوە، لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو تەزویر کرا و وڵات بەرەو لەناوچوون دەڕوات، نەڵێن وام نەوتووە.
ترەمپ وتی کە لە ئێستادا ئەمریکا بووەتە مایەی گاڵتەجاڕیی خەڵکی جیهان.
هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گاڵتەیان بەم لێدوانەی ترەمپەوە کردووە و ڕایانگەیاندووە کە خۆی هەشت مانگی ڕابردوو لە کۆشکی سپی بووە./.